دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و بەریتانیا سێ قاچاخچی دەستگیردەکەن

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ بەریتانیا دەستگیرکردنی سێ قاچاغچی بازرگانیکردنیان بە مرۆڤەوە راگەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند" لە ئۆپراسیۆنێکدا کە لە رۆژانی ٨ بۆ ١٢ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، سێ قاچاخچی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە سلێمانی و دەوروبەری دەستگیرکران". 

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/ سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر و ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا ئەنجامدرا و سەرجەم قاچاخچییەکان کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن "بە ڕێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا". 

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە" لە ئێستادا تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە". 



AM:09:37:15/01/2025