کەشناسی هەرێم کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستانی ڕاگەیاند

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی چلەی زستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ١٧

سلێمانی: ١٤

دهۆک: ١٤

زاخۆ: ١٦

هەڵەبجە: ١٤

کەرکوک: ١٨

حاجی ئۆمەران: ٢ 

سۆران: ١٢

گەرمیان: ١٩



AM:10:16:15/01/2025