هاوڵاتییانى گوندی خەلەکان هەڕەشەی داخستنی رێگەکانی هەولێر دەکەن

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دانیشتووانى گوندی خەلەکان دژی خراپی ڕێگەی ناوچەکەیان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان و هەڕەشەی داخستنی ڕێگەکانی هەولێر دەکەن. 

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتوانی گوندی خەلەکان رێگەکانی (خەلەکان – راپەڕین)، (خدران – راپەڕین) و داخستووە و رێگە بە هاتووچۆى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان نادەن و دەڵێن" تا داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێن ڕێگەکان بە ڕووی شۆفێراندا داخراون".

هەروەها 
خۆپێشاندەران دەڵێن" لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان بە نیازن رێگەکانی ئیدارەی راپەڕین بۆ هەولێریش دابخەن". 

ماوەی هەفتەیەکە هاوڵاتییانى ناحیەی خەلەکان دژی نەبوونی خزمەتگوزاییە سەرەتاییەکان لە ناوچەکەیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن و بە وتەی خۆیان دەیان کەس لە کەسوکاریان لەو رێگایەدا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و بریندار و گیان لەدەستدانی لێکەوتووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی بارهەڵگری سوتەمەنی لە تانجەرۆ دژی پێدانی بار بە شۆفێرانی دانیشتووی سنوری ئێران گردبوونەوە.



AM:10:32:15/01/2025