بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە بەردەم دادگای سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لە بەردەم دادگای سلێمانی دۆزرایەوە، دوای گەیشتنی تیمی فریاگوزاری و هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، لە ئێستادا تەرمەکەیان بۆ پزیشکی داد گواستووەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکە لە رەگەزی نێرە و تەمەنی (٥٥) ساڵ بووە و گوماندەکرێت تووشی جەڵتەی دڵ بووبێت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدابێت.