ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڤیکتۆریا تایلۆر کرد، لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراوە، هەروەها هەوڵەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تاوتوێ کراوە، ئەمە جگە لە دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا لەسەر گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا هاوڕابوون کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەنەکانە، بە تایبەتی کە ڕاگرتنی زیانێکی زۆری بە بودجەی گشتی فیدراڵی عێراق گەیاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تەرخانکراوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی ماف و باجەکانی دارایی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردووە، هەربۆیە دەبێت بەغدا وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت".