سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشە لە یەپەگە دەکات و دەڵێت یەپەگە نزیکەی سێیەکی خاکی سوریای داگیرکردووە و سامانی سروشتیی ئەو وڵاتەی زەوت کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی قسەی کرد. وتی، "ئەگەر یەپەگە چەک دانەنێت و خۆی هەڵنەوەشێنێتەوە، لەو چارەنووسەی رزگاری نابێت کە وا لێی نزیکدەبێتەوە."
هەروەها دەڵێت، "ئێمە لە سوریا هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە، چاودێریی پرسی برا کوردەکانیشمان دەکەین."
سەرۆکی تورکیا هەروەها وتی: با هەمووان دەست لە ناوچەکە بکێشنەوە؛ "ئێمە لەگەڵ برا سورییەکانمان لە ماوەیەکی کورتدا داعش، یەپەگە و رێکخراوە تیرۆرستییەکانی دیکەش سەرکوت دەکەینەوە.