ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراو تەرمەکەی پارچە پارچە کراوە

لە قەزای پێنجوێن پیاوێک ژنەکەی خۆی لەنێو ماڵەکەیدا پارچە پارچە کردووە و هەڵاتووە و هەڵاتووە و رووداوەکە  ١٥ رۆژ لە مەوبەر روویداوە و.
 
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێکیدا لەگەڵ میدیای پارتی رایگەیاند" پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشتووە و لەنێو ماڵەکەیدا پارچە پارچە کردووە و هەڵاتووەو، دواتر پارچە پارچەی کردووە".

ئاماژەی بەوشداوە کە لەگەڵ ژنەکەیدا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، پیاوەکە بۆ ناوچەکەی خۆی هەڵاتووە.
 
بە وتەی قایمقامی پێنجوێن، پیاوەکە تەمەنی نزیکەی ٦٠ ساڵە و ژنەکەی ٤٢ ساڵان بووە. ماوەیەک بووە لە پێنجوێن ژیاون. ئەو ماڵەی رووداوەکە تێیدا روویداوە لە گەڕەكی ئەلیاسفرە بووە. پیاوەکە هەر لەنێو ماڵەکەدا، تەرمی ژنەکەی شاردووەتەوە.
 
"ماوەی ١٥ رۆژ دەبێت ژنەکە ون بووە و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن. دواتر پیاوەكەی لە ئێرانەوە تەلەفۆنی بۆ کەسوکاری ژنەکە کردووە و شوێنی ژنەکەی ئاشکرا کردووە."( قایمقامی قەزای پێنجوێن وای وت).
 
قایمقامی پێنجوێن راشیگەیاندووە" بەپێی زانیاریی پۆلیس، پیاوەکە سێ ژنی هەبووە و لە پێنجوێن لەگەڵ ئەم ژنەی ژیاوە. ناو و زانیاریی دیکەیان دیار نین. لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە."




PM:04:56:15/01/2025