ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ی لە بڕیارێکدا سەرۆکی حکومەت(ماوە بۆ درێژکراو) تەمەنی خانەنشینی دیاریکرا.
بە گوێرەی بڕیارەکە هەر فەرمانبەرێک تەمەنی گەیشتبێتە ٦٠ ساڵ واتە لە دایکبووی ١٩٦٥ بێت خانەنشین دەکرێت، بەڵام ئەم بڕیارە چەند چین و توێژێك ناگرێتەوە، كە بەشێكیان بە ٦٣ ساڵ و بەشێكی دیكەیان بە ٦٥ ساڵی خانەنشین دەكرێن.
بەپێی فەرمانێكی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە واژۆی مەسرور بارزانی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە، بڕیار دراوە بە كاركردن بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی فیدڕاڵی بۆ تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران، كە ٦٠ ساڵە و هەر فەرمانبەرێك تەمەنی بگاتە ٦٠ ساڵی خانەنشین دەكرێت.
هەر بەپێی فەرمانەكەی سەرۆك وەزیران، پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پزیشكانی دادوەری و سڕكردن و دەروونی و ڕاوێژكارانی ئەنجوومەنی شورای هەرێم و فڕۆكەوانانی مەدەنی لە تەمەنی ٦٥ ساڵی خانەنشین دەكرێن.
لە خاڵێكی دیكەی بڕیارەكەدا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی یاسای فەسڵكراوانی سیاسی ئیتیحادی دەیانگرێتەوە و هەروەها كەسوكاری پلە یەك و دووی شەهیدان و ئەنفالكراوان و ئەوانەی یاسای زیندانیكراوان و ڕاگیراوانی سیاسی دەیانگرێتەوە لە تەمەنی ٦٥ ساڵی خانەنشین دەكرێن.