میدیایەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، مەزڵەم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیمەکرات سەردانی هەرێم دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبێتەوە.
پێگەی ئەل مۆنیتۆر، لەزاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، و هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا و لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، بانگهێشتنامەکە لە لایەن بارزانی لە ڕێگەی نێردراوەکەی، حامید دەربەندی، پێشکەشکراوە، کە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ کۆبانێ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبووەتەوە.
پێگەی ئەل مۆنیتۆر جەختیش دەکاتەوە لەوەی کۆبوونەوەکە پێشکەوتنێکی گەورە دەبێت لە هەوڵەکانی ئیدارەی بایدن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، کە سەرکردایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە عێراق و بەشێکە لە هەوڵە بەرفراوانەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتی کوردستان.