وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ بەگرێبەستکردنی سه‌دان خوێندكاری ماسته‌رو دكتۆرا كه وه‌ك وانه‌بێژ دامه‌زراون..
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی کانوونی دووەم وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە ڕاگەیەنراویکدا بڵاویکردەوە"له‌سه‌ر داواكاری به‌رده‌وامیان بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، گرفتی سه‌دان خوێندكاری خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر، دكتۆرا چاره‌سه‌ركرا، كه وه‌ك وانه‌بێژ فه‌رمانی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، "سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به گرێبه‌ست دامه‌زراون وه‌ك وانه‌بێژ و له ئێستادا خوێندكاری خوێندنی باڵان وه‌ك ماسته‌ر یاخود دكتۆرا، مافیان پارێزراو ده‌بێت و له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ته‌واوكردنی قۆناغی خوێندنه‌كه‌یان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر له فه‌رمانه وزارییه‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هاتوه، دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌یان ڕێكاره‌كانی به گرێبه‌ستكردن و ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت به‌و مه‌رجه‌ی به‌كرداره‌كی وانه‌بێژ بوبن و مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندیان به گرێبه‌ست تێدابێت، واته له یه‌ككاتدا هه‌ردو مافی خوێندن و دامه‌زراندنیان پارێزراو ده‌بێت.