دارایی هەرێم خشتەی ئەو پارانەی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بۆ حکومەتی ناوەند گەڕاندویەتییەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەساڵی ٢٠٢٤ دا حکومەتی هەرێم داهاتی پێنج مانگی نانەوتی بۆ حکومەتی عێراق ناردووە و برەکەی زیاتر بووە لە ٣٩٠ ملیار دینار.
- بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ مانگەکانی شوبات، ئادار، نیسان، ئایار، حوزەیران، بۆ حکومەتی ناوەند ناردووە، و کۆی گشتی پارەی نێردراو لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بریتییە لە ٣٩٩،١٦٨،٩٦٤،٥٠٠ دینار.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەرئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کۆی گشتی ئەو پارانەی عێراق بۆ مووچەی هەرێم ناردووە و دەڵێت”حکومەتی ناوەند پارەی ١٠ مانگی مووچەی بۆ هەرێم ناردووە و بەرپرسیشە لە ناردنی پارەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم ”
خشتەی ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە ساڵی ٢٠٢٤ بەپێی یاسای ئیدارەدانی دارایی.