چه‌کدارانی داعش به‌یانی ئه‌مرۆ کاتژمێر 7 له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه هێرشیکیان کرده سه‌ر ناوچه‌ی ته‌لکۆچه‌ر( ره‌بیعه)و تا ئێستا شه‌ڕ به‌قورسی به‌ردوامه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند " داعش هێزێکی زۆری له‌و میحوه‌ر‌ی ده‌روازه‌ی ته‌لکۆچه‌ر کۆکردۆته‌وه، به‌یانی ئه‌مرۆ سه‌ره‌تا به کارێکی خۆکوژی له رێگای ئۆتۆمبیلێکه‌وه له ته‌ل عوینات چه‌کدارێکیان خۆی ته‌قانده‌وه‌و دواتر ده‌ستیان به هێرش کرد".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باس له‌وه ده‌کات که هێزی پێشـمه‌رگه ( هێزی سپیلک ) به‌رپه‌رچی هێرشه چه‌ند قۆڵیه‌که‌ی ی داعشیان دایه‌وه‌و شه‌ڕێکی قورس دورستووبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌کات که داعش نه‌یتوانیووه هیچ پێشڕه‌ویه‌ک بکات و لاشه‌ی چه‌ندان کوژراویان له‌مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌یه ناتوانن هه‌ڵیگرنه‌وه.
سه‌باره‌ت به رۆڵی فرۆکه جه‌نگییه‌کان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له بۆردومان کردنی بنکه‌و شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له شوێنی شه‌ڕه‌که.