سەرۆکایەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازی لە ڕێککەوتننامەی ئاگربەست لە غەززە کرد و بە هەنگاوێک بۆ گەیشتن بە ئارامی هەمیشەیی لە ناوچەکە دەزانێت.
سەرۆکایەتی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوەکردەوە کە" پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربهست لە غەززە دەکەین، هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتی هەمیشەی لە ناوچەکەدا، کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان".
هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کرد" پابەندبن بە گفتوگۆ و کار بکەن بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا".
سەرۆکایەتی هەرێم جەختی لە گرنگی هەوڵە هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ پاڵپشتی هەوڵەکانی ئاشتی کردەوە، لە پێناو بەدیهێنانی ژیانێکی سەلامەت و سەقامگیر بۆ گەلانی ناوچەکە.
دوێنێ ئیسرائیل و بزوتنهوهی حهماس لهسهر ئاگربهست له غهززه و ئاڵوگۆڕی بارمته ئیسرائیلییهكان و زیندانییه فهلهستینییهكان رێككهوتن.