کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین-یان بۆردومانکرد.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە دەوروبەری بەنداوی تشرین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە بە سەختی بۆردومانکرا".
تائێستا زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بۆرومانە نەزانراوە.
دوێنێ چوارشەممە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی لە بەنداوی تشرین لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هاوڵاتییانی مەدەنی بۆردومانی بەنداوەکەیان کرد کە سەدان هاوڵاتی مەدەنی تێدا کۆبوونەتەوە بۆ پاراستنی بەنداوەکە لە هێرشەکان، ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ هاوڵاتی و برینداربوونی ١٩ هاوڵاتی دیکە.