له‌هێرشی ئه‌مرۆی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ده‌روازه‌ی ته‌لکۆچه‌ر ناسراو به (ره‌بیعه) به ده‌یان داعش کوژراون‌و 7 پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدبوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له دوای کاژمێر 6:30 چه‌کدارانی داعش له قۆڵی له ته‌لۆکچه‌رو به‌تایبه‌تی له ته‌لوینات عویانت هێرشیان کردۆته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌و سه‌ره‌تا توانیویانه دوو ره‌بیه بگرن و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه 6 پێشمه‌رگه که سیانیان ئه‌فسه‌رن شه‌هیدبوون.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که دواتر دژه هێرشی هێزی پێشمه‌رگه به پاڵپشتی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانان ده‌ستیپێکردو دوو ره‌بیه‌که به چه‌کدارانی داعش چۆڵکراو لاشه‌ی چه‌ندان کوژراویان تا ئێستا له‌به‌ره‌ی شه‌ڕه‌که که‌وتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی " شه‌ڕ تا ئێستا به‌سه‌ختی به‌رده‌وامه".