دوێنێ چوارشەممە مەسرور بارزانی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لە شاری هەولێر کۆبووەوە.
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند" کۆبوونەوەکەی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دوێنێ چوارشەممە بەڕێوەچووە".
سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوولا زێباری دەڵێت" هەردوولا جەختیان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە".
هەروەها هۆشیار زێباری دەشڵێت" لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و بنیاتنەرانە بووە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات".
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، پارتی ٣٩ کورسی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، یەکێتی بە ٢٣ کورسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، نەوەی نوێ بە ١٥ کورسی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش پلەی چوارەمی بەدەستهێنا بە ٧ کورسی، ڕەوتی هەڵوێست بە ٤ کورسی و کۆمەڵی دادگەری بە ٣ کورسی پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، و بەرەی گەل پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا بزووتنەوەی گۆڕان ١ کورسی و هاوپەیمانی کوردستانیش یەک کۆرسی بەدەستهێنا.