نەوەی نوێ: گۆڕانکاریکردن لە تەمەنی خانەنشینیدا دەبێت لە پەرلەمانەوە بکرێت

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت،  گۆڕانکاریکردن لە تەمەنی خانەنشینیدا دەبێت لە پەرلەمانەوە بکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات، خانەنیشنبوون بەپێی یاسایە، بۆیە هەر گوڕانکاریەک دەبێت لە پەرلەمانەوە بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی  کانونی دووەم، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "راگرتنی پلە بەرزکردنەوە پێشیلکردنی مافێکی یاسای فەرمانبەرانە کە بە نایاسایی مانگانە گوژمەیەک لە مووچەیان لێدەبرن، بۆیە دەبیت سەرجەم مافەکانیان بۆ بگێڕدرێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "بڕیاردان لەسەر تەمەنی خانەنشینی و خزمەتی فەرمانبەران دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر نییە، بەڵکو ئەمە دەستوەردانە لە دەسەڵاتی یاسادانان چونکە خانەنیشن بوون بەپێی یاسایە، بۆیە هەر گوڕانکاریەک دەبێت لە پەرلەمانەوە بکرێت".

ئەوەش لەکاتێکدا چوارشەممە ١٥ی کانوونی دوەم بە فەرمانی مەسرور بارزانی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٣ ساڵەوە بو بە ٦٠ ساڵ.




PM:07:48:16/01/2025