لە هەولێر ئافرەتێک لەلایەن براکەیەوە بە چەقۆ دەکوژرێت

لە گەرەکی فەرمانبەرانی هەولێر ئافرتێک بە چەقۆ لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی کانوونی دوەم لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر ئافرەتێکی تەمەن ٣٧ بۆ ٤٠ ساڵ لە لایەن براکەیەوە بە نزیکەی ١٠ چەقۆ دەکوژرێت.

هەر بە گوێرەی زانیاریەکان دوای ماوەیەک بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان دەکات.

تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکە نەزانراوە و دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر زانیارییەکیان لەبارەی رووداوەکە ڕانەگەیاندوە.




PM:08:40:16/01/2025