بەڕێوەبەری خۆسەر: هێرشەکانی تورکیا کارەساتی مرۆیی دەخولقێنێت

دەستەی وزەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی  لە راگەیەنراوێکی بەپەلە ڕو لە ڕێخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری دا لەوەی لە ئەگەری رووخانی بەنداوی تشرین لە ئاکامی هێرشەکانی تورکیا کارەساتێکی مرۆیی و ژینگەیی دەخولقێت.

دەستەی وزەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمشەو پێنجشەممە ١٦ی کانوونی دوەم لە ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەدا هۆشداری دا لەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر٤٠ ڕۆژە بەنداوی تشرین تۆپباران و بۆردوومان دەکات.

دەشڵێت  لە بەرانبەردا هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و یەکینەکانی پاراسینی ژن (یەپەژە) بەرخۆدانێکی مێژووی بەڕێوەدەبەن. دەستەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرچەندە بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی، خاچی سوور و یوسنسێف کراوەکە کە دەستوەردان بکەن و بەنداوەکە لە هێرش بپارێزن، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانی بۆ سەر بەنداوەکە بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی دەستەدا ئاماژە بەوەکراوە بۆ ئەوەی کارەبا نەبڕێت جارێکی دیکە بانگەواز لە دامەزراوە پەیوەندیی دارەکان دەکەین کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن، سەردانەکانیان زیاتر بکەن، بەهۆی ئەوەی زیانی بە ژێرخانی بەنداوەکە گەیاندووە دەبێت چارەسەربکرێت.
لە کۆتاییدا دەستە هۆشدارییدا کە ئەگەر هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین بەردەوام بێت ئەوا لێکەوتەی ژینگەی و کارەساتیی مرۆیی بەداوە دێت.




PM:11:48:16/01/2025