مەشرووبی ساختە لە تورکیا کارەسات دەخولقێنێت

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا  لە ماوەی سێ ڕۆژدا ٣٠ کەس لە  ئیستەنبوڵ بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبی ساختە گیانیان لەدەستداوە و ٤٥ کەسیش باری تەندروستیان ناجێگیرە.

پێشتریش لە ساڵانی ڕابردوو بە دەیان کەس لە ڕێگەی خواردنەوە مەشرووبە ساختەکان لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکان باس لەوە دەکەن بەشێک لە هۆکاری سەرەکی زیادبوونی گیانلەدەستان بە مەشرووبە کحولییەکان لە تورکیا بۆ بارودۆخی خراپی  ئابووری هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە کە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ بەکار هێنانی مەشرووبی ساختە.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤  بڵاویکردبوەوە،  لە میانی چەند ئۆپەراسیۆنیک لە ٣٩ شارۆچکەی پارێزگەکە دەستیان بەسەر ١٧ تۆن کحولی ساختەدا گرتوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێکی زۆری ئەو مەشرووبانەی دێتە هەرێم لە تورکیاوە هاوردە دەکرێت و ئەوەش مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی کوردستان دروست دەکات.






AM:12:19:17/01/2025