هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند: لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکان بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنى لە بەنداوی تشرین، شەڕڤانان ئۆپەراسیۆنێكیان دژی گروپە چەکدارەکان ئەنجامدا و دەیان چەکداریان کوشتوە و بریندار کردوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: لە چالاکییەکەی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکان بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنى لە بەنداوی تشرین، شەڕڤانانی هەسەدە لە گوندی سەکاویە لە شاری ئەبوقەلقەل لە باشوری مەنبەج، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا و کۆگاکانی چەك و تەمەنی گروپەکە ئەنجام دا.
هەسەدە باسی لەوەش کرد: لە ئەنجامی تەقینەوەی کۆگاکانی چەك و تەقەمەنی، دەیان چەکداری گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا کوژراون و برینداربون.