سیاسەتمەدارانی کورد لە باکوری کوردستان، پێشوازیی لە کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی دەکەن و بە کۆبونەوەیەکی گرنگی وەسف دەکەن..
کۆبونەوەکەی مەسعود بارزانی - سەرۆکی پارتی و مەزڵوم عەبدی - فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) کاردانەوەی ناوخۆیی کوردستانیی لێکەوتەوە و بەشێك لە سیاسەتمەداران لە باکوری کوردستان، بە گەرمی پێشوازیان لە کۆبونەوەکە کرد.
لەو بارەیەوە، لەیلا زانا – سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: پێشوازیی لە کۆبونەوەی بارزانی و عەبدی دەکەن و دەشڵێت"پێکەوەژیانی گەلان پێوەریانە و هیوای گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گەورەتر کرد".
هاوکات، عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە و سیاسەتمەداری کورد، لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی کردەوە" پێشوازی لە کۆبونەوە دەکەن، چونکە ئەو کۆبونەوەیە داواکاریی ملیۆنان کوردستانی بو، دەشڵێت: هیوا دەخوازن ئەو کارەی ئەنجامی دەدەن، بەردەوام بێت".