باڤڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لە کۆبونەوەکەیاندا ڕیکەوتن لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم و حکومەت بۆ پارتی بێت و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکیتی.
بە گوێرەی میدیاکان دوێنی سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی پارتی، کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمیشە لەسەر داواکاری ئەمریکا بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسی پێکهێنانی حکومەی کۆبوونەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بڵاویکردەوە، کە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم ڕێکەوتوون.
وەک ماڵپەڕەکە ئاشکرای کردووە، دابەشکردنی دۆستەکانی بەم جۆرەن:
ــ سەرۆکایەتیەکانی هەرێم و حکومەت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.
ــ وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، پەروەردە و تەندروستی بۆ پارتی.
ــ سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆك وەزیران بۆ یەکێتی.
ـ وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و پلاندانان بۆ یەکێتی.