کۆمیسیۆن هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پارەی ٤١ هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمسیۆن و ڕێکارە کارگێڕییەکان بۆ گواستنەوەی پارەکە بۆ سەر بانکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
هەر لەو بارەیەوە خالد عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی دهۆک بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانن لەوانە دروستکردنی چەکی بانکی و گواستنەوەی پارەکە بۆ بانکەکانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەکە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت".
لە مانگی ١٠ی ساڵی ڕابرووەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە هێشتا کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردن پارەکەیان وەرنەگرتوە.
هەر کارمەندێکی ئاسایی ناوەند و بنکەکان ١٠٠هەزار دینار، کارمەندانی سەر ئامێرەکان ١٥٠ هەزار دینار و ئەو کارمەندانەش کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن ٢٥٠ هەزار دینار پاداشت وەردەگرن.