ئیوارەی هەینی ١٧ ی کانوونی دووەم درۆنێک لە ناوچەی دێرەلووک لە سەیرانگایەک دەکەوێتە خوارەوە و هاوڵاتییەک بریندار دەبێت.
پەیامنێری " سپی " لە ئامێدی رایگەیاند " لە دێرەلووک لە گردی چیرەلۆک کە سەیرانگایەکە و ئێوارەی ئەمڕۆ پڕبوو لە سەیرانکەر لە پڕ درۆنێک کەوتە خوارەوەو هاوڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو، دواتر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی ".
هەروەها لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئەو درۆنە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەکیش دووچار زەرەر بوەوە.
تا ئێستا پێناسی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکە نەزانراوە.
سەرجەم ئەو ناوچەیەی کە درۆنەکەی لێکەوتۆتە خوارەوە ناوچەیەکی شەڕە لە نیوان گریلاکانی پەکەکەو سوپای تورکیا کە بە قوڵی دەیان کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە تێلیگرامی
" سپی " لێرەوە جۆین بکە..