ئەمەریکییەکان چۆن مەزڵوم عەبدیان گەیاندە لای بارزانی؟
سەردانەکەی مەزڵوم کوبانێ بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی پرسە ئەمنییەکەی و لۆجستیەکەی لەلایەن ئەمەریکییەکان و فەرەنسیەکانەوە رێکخراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەکۆپتەری ئەمەریکی گوازراوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو کۆپتەرەش لە رێگای چوار فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکییەوە پارێزراوە لە گەیشتن و بردنەوەیدا بۆ رۆژئاوا بە هەمان شێوە.
بەپێی ئەو زانیاریانە، هێزەکانی ئەمەریکا ئەو ڕێوشوێنە توندەیان گرتۆتەبەر لەبەر رۆشنایی ئەو هێرشە ئاسمانییەی تورکیا کە ٨ ی نیسانی ٢٠٢٣ کرایە سەر کەژاوەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا کە مەزڵوم عەبدیشی تێدا بوو لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، رێوشوێنەکانیان ئەو رووداوە ئاستی رێوشوێنەکانی ئەمەریکییەکانی توندترکردۆتەوە بۆ پاراستنی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و نەکردنە ئامانجی ئەمجارەش لەلایەن تورکیاوە.
بەپێی ئەو زانیارییە سیاسیانەی دەست " سپی " کەوتوون ئەمەریکی و فەرەنسی و بە ئەندازەیەکیش ئەڵمانییەکان پاڵپشتی نزیکبوونەوەی رۆژئاوای کوردستان و هەسەدە دەکەن لەگەڵ باشوری کوردستان و حکومەتی هەرێم و هێزە سیاسییەکانی.
PM:09:04:17/01/2025