وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە


وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند" بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر پەستانی غاز کەمدەبێتەوەو بەوهۆیەوە ٧٥٠ مێگاوات کارەبا کەمدەبێتەوە".

لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمشەو هەینی ١٧ ی کانوونی دووەم وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە دەڵێت"هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی ١٠ كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە ٧٥٠ مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە".

وەزارەتی کەرەبا دەشڵێت" بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكییەوە کارەکان دواكەوتووە و بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز دایناوە بڕیارە تا كاتژمێر ٨ ی بەیانی رۆژی شەممە دۆخەكە ئاسایی بێتەوە". 

هاتووشە "تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی ٢٥٠ مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان زیاد كردووە".




AM:12:25:18/01/2025