لە قوتابخانەكان هەفتەیەك پشوو ڕاگەیەندرا

پاش تەواوکردنی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ لە سبەینێوە تا ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پەروەردەی هەرێم، دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ لە ئەمڕۆوە قوتابیان بۆ هەفتەیەك پشوویان دەبێت و دواتر وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووی وەرزی یەكەمی خوێندن بۆ ماوەی یەك هەفتە دەبێت و پشووی وەرزی یەكەم لە سبەینێ یەکشەممەوە دەستپێدەكات و لە ٢٥ی مانگ کۆتایی دێت و لە ٢٦ی ١ی ٢٠٢٥ وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

لە رۆژی ٨ی ئەم مانگەوە تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم خولی یەكەم دەستیپێكرد، ئەمڕۆ شەممە كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات.



PM:02:28:18/01/2025