هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایدەگەیەنێت" ڕێبازی ئاکەپە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد جدی نییە، هەروەها دەیەوێت کێشەکان قووڵتر بکاتەوە". دەشڵێت" ئەگەر بەڕاستی دەیانەوێت برایەتی پەرەپێبدەن، پێویستە مافی کورد وەک بنەمایەک وەربگرن".
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری، لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لەگەڵ ستێرک تیڤیدا، ڕایگەیاندووە" هەرچەندە شاندەکە لەگەڵ ئاپۆدا کۆبوونەوە، بەڵام گۆشەگیری بەردەوامە و کۆتایی نەهاتوە، لەو بارودۆخەی گۆشەگییردا ئاپۆ ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئهگەر دەوڵەتی تورکیا بەڕاستی دەیەوێت کێشەکانی تورکیا چارەسەر ببن، پرسی کورد لە نێو ئەو پرسانەدا پرسێکی بنەڕەتییە، ئەوە لەم مانگانەی کۆتییدا زۆرتر ڕوونبوەوە، بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر ببێت، دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت".
بایک دەشڵێت" وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە ڕۆڵی خۆی دەربڕی، دەبێت دەوڵەتی تورکیش بە ئاشکرا بیرکردنەوە و ڕوانگەی خۆی دیاری بکات، ئەو شاندەی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتنی کرد، لێدوانیدا و وتی، هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا لە بابەتەکەدا ڕوون نییە، وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بۆ پرسەکانی تورکیا پەرەی بە چارەسەرییەکاندا، دەبێت دەوڵەتی تورکیش بە ئاشکرا لەم بابەتەدا ڕوانگەی خۆی دەربڕێت، وەڵامییان چی بێت، چی هەنگاوێ هەڵگرن، دەبێت دیاری بکەن، هەمووان لە چاوەڕوانی ئەمەدایە، دەوڵەتی تورکیا لەم بابەتەدا هەنگاوی نەناوە، بۆیە ئەمە گومان درووستەکات، دەبێت ئەم گومانە بڕەوێتەوە".
جەمیل بایک ڕاشیگەیاند" مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لە تورکیادا سیاسەتێکی نوێ پێشدەکەوێت، لەسەر ئەمە گفتوگۆ درووستەبن، ئەمە دۆخێکی ئەرێنییە، بەڵام کاتێک مرۆڤ تەماشای ئاکەپە دەکات، کاتێک کە شاندەکە چوو لەگەڵ ئاکەپەدا کۆبوونەوە بکات، چی لێدوانێکیان دا، وتیان قسەمان کرد، یانی ئەوەندە جددی نزیکەبنەوە، یانی ئەو شاندە بۆ قسەکردن نەچووەتە ئەوێ، لەمەوە مرۆڤ تێدەگات لەوەی ئامانجی ئاکەپەدا چارەسەرکردنی پرسی کورد بوونی نییە، پێشخستنی دیموکراتیکبوون لە تورکیادا لە ئامانجیاندا نییە، گەر هەبووایە ئەوا زمانێکی لەم شێوەیان بەکار نەدەهێنا، وە جدییانە نزیک دەبوونەوە، بۆ نمونە پارتەکانی دیکە جددیانە نزیکبوونەوە ڕەخنە و پێشنیاری خۆیا باس کرد، بەڵام ئاکەپە بە تەنها وتی قسەمان کردووە، وەک ئەوەی گاڵتە بەخۆی بکات".
دەشڵێت" ئەگەر لە لێدوانەکانی ئەردۆغان و ئاکەپە بڕوانین، هیچ پەیوەندییەکی بە چارەسەرکردنی پرسەکانەوە نییە، دەیانەوێت پرسەکان قوڵتر بکەنەوە، لەسەر ئەو بنەمایە لێدوان دەدەن، یانی خواستیانە تێگەیەکی لەوشێوەیە لەناو کۆمەڵگەدا بێننە ئاراوە کە هیچ ڕێگەیەک بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە نەمێنێتەوە، بیانەوێت ملکەچی درووستکەن و ملکەچمان بکەن، دەبێت چەکمان دانێین، یانی بەدەر لە کوشتنکاری حیساب بۆ هیچ شتێکی دیکە ناکەن، گەر چارەسەری لە ئامانجیاندا هەبێت، ئاخۆ زمانێکی ئاوا بەکاردەهێنن؟ نا هەرگیز بەکاری ناهێنن".
وتیشی" تورکیا شەڕی دەروونی تایبەت ئەنجام دەدات، یانی وەها باسی دەکات کە لە ماوەیەکی کورتدا باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تەواوی لەناو دەبات، دەیەوێت بەم شەڕە دەروونیە ئەمە بە هەر کەسێ قەناعەت پێ بهێنێ، ئەگەر دەرفەتێک بەدەست بهێنێت، دەستی بەسەردا بگرێت یانێ داگیری بکات، لە دووی دەرفەتەکان دەگەڕێت، هەروەها دەیەوێت لە ڕێگای دیپلۆماسی ئاستەنگیەکانی بەردەمی لاببات هەتا بتوانێ دەستوەردان بکات، یەک لە دوای یەک هەڕەشە دەکەن، میدیا تورکییەکان هەموو ڕۆژێک دەڵێن ئەمڕۆ یان سبەی دەچینە ئەودیوی سنوور، یانێ بەو شێوەیە گوشارێکی بەرفراوان بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دروست دەکەن".
بایک ڕاشیگەیاند" سەرجەم ئەو پلانانەی کە دەیانەوێت لە سەرانسەری سوریادا ئەنجامی بدەن، تووشی شکست دەبنەوە، ئەگەر پلانەکانیان شکستی هێنا، ئیتر ئەردۆغان ناتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، بۆیە دەیانەوێت هەوڵدانی نوێ دەست پێبکەن، بۆیە پێویستە گەل و شەڕڤانانی ئەوێ هەموو شتێک لەبەر چاو بگرن، ئەڵبەت بۆ تورکیا هێندە کارێکی ئاسان نییە بتوانێت بەسەر ئەو تێکۆشاندا سەربکەوێت، مەحاڵە، بۆیە بە هێزەوە شەڕێکی دەروونی تایبەت بەڕێوە دەبەن و دەیانەوێت هەر کەسێ بترسێنن هەتا بگەن بە ئامانجەکانیان، چونکە تا ئێستا لە هەر شوێنێک بە ڕێگەی گوشار و شەڕی دەروونییەوە ئەنجامیان بەدەستهێناوە، خەڵکیان ترساندووە و ئەنجامیان وەرگرتووە، بۆیە ئێستا دەیانەوێت هەمان ڕێبازی پێشوو بەڕێوەببەن، ئەوان پێیان وایە لەوێش بە هەمان ڕێباز ئەنجام بەدەست دەهێنن، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە ئیتر ڕیبازەکەیان وڵام ناداتەوە، لەبەر ئەم هۆکارە وەک وتم، لەوانەیە گۆڕانکاری لە ڕێباز و پلانەکانیاندا بکەن، بۆیە پێویستە هەم گەل و هەم شەڕڤانانی ئەوێ بە وریاییەوە خۆیان ئامادەی هەموو شتێک بکەن".