بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە بۆسەر بەنداوی تشرین چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماری قوربانیانی بۆردومانە نوێیەکەی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین ئاشکرا کرد و دەڵێت" چوار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ١٥ هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون". 

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە هاوڵاتییانی مەدەنی دانیشتووانی بەنداوی تشرینی کردە ئامانج". 

ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا ڕاستەوخۆ ئەو خەڵکە مەدەنییەی کردووەتە ئامانج کە کۆبوونەتەوە لەسەر بەنداوەکە و بۆردوومانیکردوون، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ١٥ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

خۆسەری ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە سێیەم جارە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، بۆردوومانی خەڵکی مەدەنی سەر بەنداوی تشرین دەکات کە بۆ پاراستنی بەنداوەکە دەستیان بە ئێشکگری کردووە.



PM:05:13:18/01/2025