شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەبارەی بەشداریکردنی حزبەکەی لە حکومەت بڕیاریدا و دەڵێت" وەکو
ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە".
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئه‌گه‌ر تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆنه‌بێته‌وه و فراکسیۆنەکان بەشداری کۆبوونەوەکە نەکەن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و جێگر و سکرتێری پەرلەمان، ئه‌وا محه‌مه‌د سلێمان كه سه‌رۆكی كات په‌رله‌مانه ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه".
سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم سەرۆکی نەوەی نوێ دەڵێت" یەکێتی جارێک و پارتی دوو جار سەردانی کردووین، بەڵام لە کۆتا کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی بڕیاریانداوە کە جگە لە پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران، ئامادەن گفتوگۆ لەسەر هەموو پۆستەکانی دیکە بکەن، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک بەشداری حکومەتێک ناکەین ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت و نەزانین ئەو بەڵێنانەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا داومانە بە هاوڵاتییان جێبەجێ ناکرێن ئەوا وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێننەوە و بەشداری کابینەی نوێی حکومەت ناکەین".
شاسوار عەبدولواحید ڕاشیگەیاند"ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان جگە لە پارتی رێكبكه‌وین، ئه‌گه‌ر حزبه‌كانی دیكه ده‌یانه‌وێت كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پارتی نه‌بێت".
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا کە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو، نەوەی نوێ بە ١٥ کورسی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
بۆ بینینی کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسییەکە کلیک لەسەر ئێرە بکەن