"پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی داهات بە حکومەتی فیدراڵ"

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێویستە هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە ڕادەستکردنی داهات بە حکومەتی فیدراڵی". 

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی سێ ساڵە، ڕایگەیاندووە" لیژنەی دارایی ڕێگایەکی دووری بڕیوە لە گفتوگۆکردن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسایی بوودجە". 

ئاماژە بەوە دەکات کە" هەموارکردنەکە نوێنەرایەتی خاڵی دەستپێک دەکات بەرەو بنیاتنانی پەیوەندییەکی یاسایی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم لە بەڕێوەبردنی سامانی نەوتدا". 

عەتوانی ڕاشیگەیاندووە" ئامانجمان لە پەسەندکردنی ئەم هەموارکردنە ئەوەیە کە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بخەینە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی و کۆتاییهێنان بە گومانەکان سەبارەت بە قاچاخبردنى نەوتى هەرێم بهێنێت". 

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" لیژنەکە حەز دەکات بڕگەی یاسایی پابەندکەر دابنێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی حیسابکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لە ماوەی دیاریکراودا و پابەندکردنی حکومەتی هەرێم بە ڕادەستکردنی داهاتەکان بە حکومەتی فیدراڵی".



PM:06:50:18/01/2025