ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆکاری هێرشە بەردەوامەکانی تورکیایە

ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری ڕایگەیاند، تورکیا بە بۆردومانی هاوڵاتیانی سڤیل تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و جەختیشی لەوە کردەوە، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆکاری بەردەوامبوونی هێرشەکانی تورکیایە.

ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دوای هێرشەکەی سەر بەداوی تشرین بڵاویکردەوە، تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و هەوڵدەدات بۆشایی ئەمنی بۆ زیندووکردنەوەی تیرۆر دروست بکات.

ئیدارەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا هەڵوێستیان هەبێت و دەشڵێت، بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا و کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگی دژ بە هاوڵاتیانی سڤیل.

ڕاشیگەیاندوە، تاکە ڕێگە بۆ دەربازبوون لە داگیرکاری خۆڕاگرییە و بەردەوامیش دەبێت لە بەرخۆدان بەرامبەر داگیرکاری تورکیا.



PM:08:17:18/01/2025