بڕیارە سبەینێ نەوتەکەی عێڕاق بەسەر هاووڵاتیان دابەشبکرێت و نرخی ١٠٠ لیتر بە ٣٠ هەزار دینار دانراوە.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، سبەینێ ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی دووەم دەست بە دابەش کردنی نەوتی حکومەتی عێراقی فیدرال دەکرێت کە بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە لە قەزای چۆمان .
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ هەر خێزانێک بری ١٠٠ لیتر بە نرخی ٣٠ دینار دەبێت.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەشڵێت”حکومەتی عیراق بری ٥٠ ملیۆن لیتری بۆ تەواوی هەرێم ناردووە کە دەکاتە رێژەی ٪١٩ پێداویستی هەرێم بۆیە بەم شێوازە دابەش دەکرێت سەرەتا لە تەواوی ناوچە شاخاویەکان دابەش دەکرێت.