مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا بۆ ئەوان گرنگ نییە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ڕایگەیاند"یەکخستنەوەی گرووپەکان بەبێ دانووستان کێشەیەکی گەورەیە، دەشڵێت: پێشنیازمان کردووە لێژنەیەکی سەربازیی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان پێکبهێندرێت".
مەزڵوم عەبدی دەشڵێت"کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ گرووپەکان بۆ ئەوان گرنگ نییە، بوونی هێزەکانی ئەمەریکاش لە سووریا گرنگە".
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات وتیشی"ئێران چەک و درۆنی بە ئێمە نەداوە، دەشڵێت: هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەمان ناوێت و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەسەر بنەمای کردار دەبێت نەوەک قسە".