سەرۆکی کاتیی پەرلەمان هەڕەشەی دەستلەکار کێشانەوە دەکات

محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر تا ٤ شەممەی داهاتوو پەرلەمان کۆنەبێتەوە دەست لە بەرێوەبردنی یەکەم دانیشتن دەکێشێتەوە.

بە پێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆتەواوکردنی کۆبوونەوەی یەکەم تایبەت بە  هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

لە نوسراوەکەدا وادەی کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممی داهاتوو دیاریکراوە.

محەمەد سلێمانی لەکۆتایی نوسراوەکەدا  ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر کۆبوونەوەکە رێک نەخرێت پەرلەمانتاران  بەرپرسیارێتی یاسایی هەر لێکەوتەیەک دەگرنە ئەستۆ کە لە داهاتوودا روودەدات.







PM:01:10:19/01/2025