ئایدا عەموویی چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنان لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ شەممە ئایدا عەموویی، چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنان لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ژنە چالاکوانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار هەڕەشەی لێکرا و بانگهێشت کرا بوو بۆ ناوەندە ئەمنییەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.
تائێستا هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.