ناسنامەی پێنج هاوڵاتی ئاشکراکرا کە لە بەنداوی تشرین گیانیان لەدەستداوە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە قامیشلۆ ناوی پێنج هاوڵاتی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کرێکارانی شۆفت لە بەنداوی تشرین گیانیان لەدەستداوە. 

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە قامیشلۆ، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی پێنج کەسی ئاشکرا کرد کە دوێنێ شەممە لە کاتی ئەرکدا لە بەنداوی تشرین کرانە ئامانجی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنەکە، دوێنێ هەریەک لە (ئەکرەم ڕاخۆ، کەیفۆ عوسمان، مانیجە حەیدەر، موزەفەر محمد، و عەبدولقادر ئیبراهیم)، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا گیانیان لەدەستدا. 

"ئەو پێنج قوربانییە خەڵکی شاری قامیشلۆن و پێشتر بە یاوەری دەیان هاوڵاتی بەرەو بەنداوی تشرین بەرەو بەنداوەکە ڕۆیشتبوون بۆ ئەوەی بە نۆرە بەنداوەکە بپارێزن، بە مەبەستی پاراستنی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی". (ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە قامیشلۆ وادەڵێت)

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە هەمان هێرشدا ٢١ کرێکاری دیکە برینداربوون. 

یەکێک لە قوربانییەکان مەنیجە حاجۆ حەیدەر ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی پارتی (پەیەدە) و هاوسەرۆکی بارەگای قامیشلۆ بووە. 



PM:03:40:19/01/2025