سێ ژنی کورد بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە ئەمڕۆ لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت.
بڕیارە ئەمڕۆکە ٢٠ی کانونی دوەم ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە واشنتۆن و لەناو بینای کۆنگرێس بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی زانیارییەکان سێ ژنی کورد وەک نوێنەری کوردستان بەشداری ڕێوڕەسمەکە دەکەن.
لە ڕێوڕەسمەکەدا هەر یەک لە ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک، تریفە عەزیز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا و سینم محەمەد نوێنەری ڕۆژئاوا لە ئەمریکا بەشداری لە ڕێورەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد تڕەمپ دەکەن.
بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو سێ ژنە بە شێوەی فەرمی بانگهێشتی مەراسیمەکە کراون، ئەگەرچی پێدەچێت کورد نوێنەری دیکەشی هەبێت کە بە شێوەی سەربەخۆ بەشداری لە ڕێورەسمەکەدا دەکەن....