بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی کۆچی دواییکرد

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد.
 
ئاوات دەباخ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند" بەداخەوە نزیک کاژێر ١٠ـی بەیانی ئەمڕۆ، کەمال مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان کۆچی دواییکرد".
 
کەمال مستەفا نزیکەی ٨ مانگە نەخۆش بوو، لەژێر چاودێریی پزیشکدا بوو. ئاوات دەباخ گوتی، لەم رۆژانەدا دۆخی تەندروستی زیاتر تێکچوو و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
 
کەمال مستەفا سەعید لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی پۆستەکەی وەرگرتبوو.



PM:02:08:20/01/2025