نێچیرڤان بارزانی کەمێک پێش ئێستا بە بۆنەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، ئەمشەو دووشەممە لە پەیامێکی پیرۆزباییدا ڕایگەیاند"
بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبای لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو ٤٧ەمین سەرۆکی ئەمریکا".
دەشڵێت" هاوبەشی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لە کارکردنی پێکەوەیە لە نزیکەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەهای هاوبەش".
ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ سوێندی دەستووری خوارد و وەک سەرۆکی ئەمەریکا، دەستپێکی خولی دووەمی خۆی ڕاگەیاند.