کەشناسێک وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی سەرما و بەفر و بارانبارینی ڕاگەیاند

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە شەش کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلی بەفر و بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما سەرلەنوێ بەرزدەبنەوە". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، ئەمشەو دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەگوێرەی کات شەپۆلی لاوازی بەفر و بارانبارین لە شەش کاتژمێری داھاتوودا لەسەر تەواوی ناوچەکانمان کۆتای پێدێت و کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیریا کە وشکە سەرما و بایەکی مامناوەندە لەسەر ناوچەکانمان ئەمشەو زیاد دەکات و پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بۆ نزیک سفر نزمدەبنەوە". 

ئەو کەشناسە کوردە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچە شاخاوییەکان ٢ تا ٧ پلە بۆ ژێر سفر دەبێت، ھەروەھا کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی باکوری تورکیا بۆ سەر ناوچەکە کە ئەمەش دەبێتە ھۆی سەقامگیربوونی کەش و لاچوونی ھەور لە ئاسمانی ناوچەکان. 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە، لە سبەی سێشەممەوە ھەرێمی کوردستان تا کۆتای ھەفتە رۆژی ھەینی بە کەشێکی سەقامگیردا تێپەر دەبێت و پلەکانی گەرماش سێ تا شەش پلە بەرزدەبێتەوە، لەگەڵ چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات بەخێرای (١٠ - ٣٠)کم لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم و پارێزگای سلێمانی. 



PM:09:09:20/01/2025