وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لە پەیامێکدا وه‌ڵامی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت" فه‌رموون خۆتان چۆن حكومه‌ت پێكده‌هێنن پیرۆزتان بێت و ناوی ئێمه مەهێنن".
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان، ئەمشەو دووشەممە له راگه‌یه‌ندراوێكدا بە ناونیشانی (وه‌ڵامێكی كورت)، وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌داته‌وه و ڕایدەگەیەنێت" كاك شاسوار دووه‌مجاره پێشنیارێك ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵ نه‌ك حكومه‌ت به‌ڵكو په‌رله‌مانی دیزاینكراویشی بۆ جێهێشتوون".
وته‌بێژەکەی کۆمەڵی دادگەری بۆ سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ دەشڵێت" فه‌رموون خۆتان و یه‌كێتی و پارتی چۆن حكومه‌ت پێكده‌هێنن پیرۆزتان بێت و پێویست ناكات ناوی ئێمه بهێنن".
محەمەد حەکیم ڕاشیگەیاندووە" دڵنیابه به به‌شداری ئێوه‌ش به ١٠٠ پۆست نه‌ك ٥٠ گۆڕانكاری نابێت و دۆخه‌كه چاك نابێت، گه‌ر خراپتر نه‌بێت".
پەیامەکەی محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یامێکی ڤیدیۆیدا رایگه‌یاند" حزبەکەی و یه‌كێتی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ زۆرینەن و ده‌توانن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن و ١٥ كورسییه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌نگیان پێده‌دات".