فەرشاد گردەکانە لە پێڕەوانی
ئایینی پیرۆزی یارسان و خەڵكی شاری ئیلام لە ڕۆژهەلاتی کوردستان توانی
پاڵەوانییەتیی گشتیی ئەورووپا بە دەست بخات و مەدالیای پاڵەوانیەتی خۆی کە زێر بوو
لە لایەن خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە پێشکەش بە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
فەرشاد گردەکانە، وەرزشوانی بەتوانای کورد و خەڵکی شاری ئیلامی
ڕۆژهەلاتی کوردستان، توانی لە ئاستی ئورووپادا دوو مەدالیای زێڕ و زیو بەدەست
بهێنێت.
فەرشاد گردەکانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا ڕایگەیاندووە:
هەر دوو میداڵەکە پێشکەش بە هەموو ئازادیخوازانی ئێران و هەموو خەڵکی کوردستان وریشە
مورادی و پەخشان عەزیزی و هەموو ئەو بەندکراوانەی لە ئێستادا چاوەڕوانی
جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیانن.
هەروەها لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بلاویکردوەتەوە فەرشاد گردەکانە
وتیشی"مەدالیاکەم لەلایەن هاولاتیانی ڕۆژهەلاتی کوردستان پێشکەش بە
هاولاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم".
فەرشاد گردەکانە لە وەرزشی جوجیتسو و گراپلینگ چالاکە و
هەتا ئێستا چەندین مەدالیای لە ئاستی جیهان و ئەورووپادا بەدەست هێناوە و پێشتریش
مەدالیاکانی خۆی پێشکەش بە نەتەوەی بەلووچ و کۆڵبەرانی کورد و مێهدی کەرەمی کردبوو.