ئەندامێكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕێكکەوتنێكی سەرەتایی کراوە بۆ موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لەمساڵدا، دەشڵێت: چاوەڕوانی ئەو شاندەی عێراقن بۆ گەڕانەوەی ڕاپۆرتی خۆیان بۆ بەغداد، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەو موچەیە بدرێت.
نەرمین مەعروف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"بە گوێرەی هەمواری یاسای بودجە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەبێت".
ئاماژەی بەوەش کرد"دەبێت بەغداد لە بەرامبەر وەرگرتنی نەوتی هەرێم، قەرەبوی هەرێمی کوردستان بکاتەوە و تەواوی شایستە داراییەکانی پێ بدات".
ئەوەشی خستوەتەڕو"بە هەناردەکردنەوەی نەوت، هەرێم بەشدار دەبێت لە داهاتی خەزێنە و دەشتوانێت هەمو شایستە داراییەکانی وەربگرێت نەك تەنها موچە".
لە بارەی موچەی مانگی ١٢ـیشەوە وتی"لە ئێستادا، چاوەڕوانی ئەو شاندەی عێراقن بۆ گەڕانەوەی ڕاپۆرتی خۆیان بۆ بەغداد، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەو موچەیە بدرێت".
دەشڵێت"ڕێککەوتنێكی سەرەتایش کراوە بۆ موچە و شایستەکانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا".