پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە هەولێر کە بۆ عەلی حەمە ساڵح رێکخراوە کەسێک قسە بە بە سهرۆكی رهوتی ههڵوێست دەبڕێت پێی دەڵێت" تۆش دووکانی سیاسیت هەیە بۆ بەتاڵکردنەوەی دەنگی ئۆپۆزسیۆن".
لە درێژەی قسەکانی ئەو هاوڵاتییەدا دەڵێت " تۆ راتگەیاندووە دەچیتەوە سەر کارەکەی پێشووت و، خۆت کاندید ناکەیتەوە، بەلآم ئێستا ئۆتۆمبیلەکەت گۆڕیووە".
دوای دوورخستنەوە ئەو هاوڵاتییە، عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست، لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیەکەدا، ڕایگەیاند" ئەوە بۆ شاردنەوەی ڕاستێکانە و جورئەت ناکەن بچنە بەردەم ماڵی نێچیرڤانی بارزانی و مەسعود بارزانی".