وەزارەتی دارایی لەبارەی یاسای خانەنشینی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی یاسای خانەنشینی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو کەسانەی خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون، پێویستە فۆرم پڕ بکەنەوە". 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ و ئاماژە بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٩١) لە ڕێكەوتی١٥ی ئەم مانگە دەرچووە هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە، بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون بۆ بەردەوام بوون پێویستە فۆرم پڕ بکەنەوە". 

دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە لە ئەمڕۆوە تا کاتژمێر ٢:٠٠ی سبەینێ ئەم فۆڕمە پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوام بونیان لە خزمەت.  



PM:12:05:22/01/2025