ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ یەکەم کاروانی نەوتی سپی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە دهۆک و سلێمانی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە پاریزگای سلێمانی و پێشتریش چەند کاروانێک گەیشتبووە پارێزگای دهۆک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا ڕەزامەندی لەسەر ١٩%ی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە.
سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، نەوتەکە سەرەتا بەسەر خێزانەکانی هەردوو پارێزگاکە لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشدەکرێت.