سەبارەت بە بەشە خۆراکی مانگانە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بەو هاوڵاتییانەی بەشە خۆراکیان وەرناگرن.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: ئاگاداری بریکارەکانی خۆراکی ناوشار و دەرەوەی شار دەکەینەوە کە هەر هاووڵاتییەک دوو بەشەخۆراکی وەرنەگرت لە بەشەخۆراکی سێیەمدا بەڕێوەبەرایەتیمانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

دەشڵێت" بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە بەشەخۆراک وەرناگرن یان وەریان نەگرتووە".




PM:02:52:22/01/2025