سەبارەت بە تەمەنی خانەنشینی وەزارەتی دارایی بڕیاری نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەرکرد، بەپێی بڕیارەکان هەر فەرمانبەرێک تەمەنی ببێتە ٦٠ساڵ خانەنشین دەکرێت جگە لە چەند چین و توێژێک.

بەپێ بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو کەسانەی لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا خانەنشین ناکرێن بریتین لە مامۆستایانی زانکۆ بە پلەی پڕۆفیسۆر یان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، پزیشکانی دادوەری، پزیشکانی سڕکردن، پزیشکانی دەروونی، راوێژکاران و راوێژکارانی یاریدەدەر لە ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان، فڕۆکەوانانی مەدەنی کە کاردەکەن وەکو کاپتنی فڕۆکە بە شێوەی کرداری و لەکاتی خۆیدا مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.



PM:04:30:22/01/2025